تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆگان: سێ ڕۆژی دیكه قه‌شه‌كه ئازاد نه‌كه‌یت خراپت پێده‌كه‌م
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه‌یه‌كی به ره‌گه‌ز ئه‌مریكی په‌یوه‌نده‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا گرژی تێكه‌وت, سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاشكرای كرد، واشنتۆن مۆڵه‌تی 3 ڕۆژی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه ئازاد بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، گه‌ر قه‌شه‌كه ئازاد نه‌كرێت، سزای خراپتر ده‌سه‌پێنن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له‌به‌رده‌م جهماوهرێكدا، له شاری ته‌رابزۆن، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش، ڕای گیهاند: “ئه‌مریكا مۆڵه‌تی سێ ڕۆژی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شه ئاندرۆ برانسۆن، كه ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستبه‌سه‌ره، ئازاد بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان به شانده توركییه‌كه ڕاگه‌یاندووه، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له واشنتۆن بوون.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی زیاتری به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره سه‌پاند، گه‌ر قه‌شه‌كه ئازاد نه‌كه‌ن.