یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.

لەشاری تەنجەی مەغریبی، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو سیڤیلیا لە جامی سوپەری ئیسپانیای 2018 رووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیە توانی دۆڕان بکاتە بردنەوەو یاریەکە (2-1) بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بێنێت.”

سەرەتاو لە خولەکی 9 دا پابلۆ سارابیا توانی سیڤیلیا بە گۆڵێک پێشبخات، بەڵام هەرزوو لەم  گێمە پیکی لە خولەکی 42 توانی گۆڵی یەکسانبوونەوەو بۆ بەرشەلۆنە بکاتەوەو گێمی یەکەم (1-1) بە کۆتا بێنێت.
لە گێمی دووەم هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتری بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکی 79 لە رێگەی عوسمان دیمبلیەوە سەرکەوتوو بوو لە گۆڵی دووەم .
دواتر یانەی سیڤیلیا لێدانێکی سزای بۆ ئەژمارکراو بن یەدر لە خولەکی 91 لەدەستیداو لە کۆتایدا  (2-1) بەسودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات وتوانی بۆ جاری 13 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیای 2018.

https://www.youtube.com/watch?v=vaTkdSLfCzE

Back to top button