ئێران عه‌بادی قبوڵ نه‌كرد و سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
وڵاتی ئێران به‌فه‌رمی ده‌رگای به‌ڕووی عه‌بادی داخست و بڕیاریشه سبەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق سەردانی توركیا دەكات پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئێران هه‌ڵوه‌شیاوه.”
له‌و باره‌وه، میدیای فەرمی توركیا ئاشكرای كرد، كه سبه‌ینێ سی شه‌ممه (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق سەردانی توركیا دەكات و چەند دیدارێك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات، ھەروەھا پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەكرێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ئەو سەردانەی عەبادی لە كاتێكدایە، ئەمریكا گەمارۆی بەسەر ھەریەك لە ئێران و توركیادا سەپاندووە و داوای لە ھەموو ھاوپەیمانەكانیشی كردووە، مامەڵە لەگەڵ ئێران نەكەن، بەھۆی پابەندبوونی عێراقیش بەو داوایەی ئەمریكا، دوێنێ ئێران سەردانی عەبادی بۆ تاران ھەڵوەشاندەوە، كە بڕیاربوو دوای گەشتەكەی بۆ توركیا بچێتە ئەو وڵاتەش، به‌م پێه‌ش بێت ناكۆكی نێوان عێراق له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر ده‌بێت و له‌گه‌ڵ توركیاش ئه‌و ناكۆكیه سه‌رهه‌ڵده‌دات.