سه‌ربه‌ست له‌زگین: به‌بێ پێشمه‌رگه هیچ ناوچه‌یه‌ك پارێزراو نیه.
بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی پاراستنی ناوچه ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند.” ئه‌و ناوچانه به‌بێ پێشمه‌رگه ناتواندرێت بپارێزرێت.”
له‌و باره‌وه، (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، رایگه‌یاندوه.” كه به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن سه‌قامگیری شنگال بپارێزن.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌شی پشتڕاستكرده‌وه.” كه دوای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، پێویسته كێشه‌ی پاراستنی شنگال له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه و ئاشكرایكرد، هاوپه‌یمانانیش هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌كه‌ن، سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتی، حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه نه‌كشاوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاڵوگۆڕی له هێزه‌كانیدا كردووه.