له ئێستا بهدواوه پێدانی كارهبا زیاد دهكات.
بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایدەگەێنێت، هەموو هەوڵێكی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەیە كارەبای زیاتر بدەن بەهاوڵاتیان لەم مانگەدا بەجیاواز لەمانگی پێشوو.”
(ئومێد موحەمەد) بەڕێوەبەری گشتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: بۆ ئەم مانگە كاتژمێرێك زیاتر كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان، بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە ، (12 – 13) كاتژمێر كارەبا لە شەوو رۆژێكدا دەدرێتە هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەری گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ئهوهشی ئاشكرا كرد.” هەوڵی تەواو دەدەن لەڕۆژانی جەژن بڕە كارەبایەكی باش بدەن بەهاوڵاتیان، بەهۆی ئەوەی بۆنەیەكی كۆمەڵایەتی و ئاینییەو زۆرینەی هاوڵاتیان گرنگی پێدەدەن، بۆیە لەپلاندایە زۆرترین بڕە كارەبای نیشتیمانی لەجەژندا بدرێت بەهاوڵاتیان.