ئێران داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات له‌م كۆمپانیا گه‌وره‌یه.
ئێران داوای قه‌ره‌بووی له کۆمپانیای پیجۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كردووه كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه كار و چالاكییه‌كانی له‌و وڵاته راگرتووه.”
ئێران داوای قه‌ره‌بووی له کۆمپانیای پیجۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كردووه كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه كار و چالاكییه‌كانی له‌و وڵاته راگرتووه گەیرانیکی گەورەی پێشەسازی ئۆتۆمبیلی لە ئێران دروست کردووە .
-موحسین ساڵحی نیا – جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزا و بازرگانیی ئێران،رایگه‌یاند، به‌ڕاگرتنی كاره‌كانی کۆمپانیای پیجۆی فه‌ڕه‌نسی قه‌باره‌ی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل له ئێران دابه‌زیوه، موحسین نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گرێبه‌سته‌كانیاندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان، گەرەنتیی و پابەندبوونی پێویست له‌به‌رچاوگیراوه و پێویسته کۆمپانیای پیجۆ قه‌ره‌بووی ئەو زیانانە بكاته‌وه کە به‌هۆی راگرتنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بەر تاران و ئابووریەکەی کەوتووە.
ھاوکات رۆژنامەی فرانس پریس چاپی نێودەوڵەتی ئاماژە دەکات بەوەی دوای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ئه‌مریكا یه‌كه‌م قۆناغی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران له 7ی ئابدا خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. سزاكان كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلیش ده‌گرێته‌وه كه دوای نه‌وت گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌یه ئەمەریکا پلانی داناوە چاکیە نەوتیە بازرگانیەکانی ئێران سفر بکات بۆ دەرەوەی وڵات. هه‌ریه‌ک له كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل پیجۆ، رینۆ و سیترۆین رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، كاره‌كانیان له ئێران راده‌گرن و ئەگەری راگرتنی کۆمپانیا ئیتالی و فەرەنسی و ھۆڵەندیەکان لە ئارادایە.”