هیوا ئهحمهد مستهفا : خەڵك بڕوای بە ئیدارەدانی پارتی هەیە
ئەنجوومەنی وەزیران ۳۰ی۹ی ۲۰۱۸ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كردووە، بۆ ئەو مەبەستە كۆمیسیۆنیش هەموو ئامادەكارییەكی كردووە و ئامادەیە بۆ رۆژی هەڵبژاردن، پارتی دیموكراتی كوردستانیش جەخت لەوە دەكاتەوە كە دەبێت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ هۆكارێك نییە كە دوا بخرێت.
هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لقی ۲٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شەقڵاوه ڕایگهیاند: “هەموو ئامادەییەكمان تێدایە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و پێداگرییش لەسەر ئەوە دەكەین، لەبەر ئەوەی ئەو وادەیەی دانراوە، خۆمان بۆ ئامادە كردووە، مەكتەبی هەڵبژاردن لەناو لق، ئۆرگانەكانمان، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ هەڵبژاردن، هەر كاتێك بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێ كرد، ئێمەش دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەین و نەخشە و پلانی خۆمان جێبەجێدەكەین، بۆیە نامانەوێت هەڵبژاردن دوا بكەوێت”.
سهبارهت به كهمكردنی دهنگهكانی پارتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهرپرسی لقی ۲٤ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دهڵێت :”لە سنووری لقی ۲٤ دەنگی پارتی زیاد دەكات، هەوڵی ئەوەمان داوە و لە داهاتوودا هەوڵی زیاتریشی بۆ دەدەین، خەڵك بڕوای بە ئیدارەدانی پارتی هەیە، دامودەزگا ئەمنییەكانی پارتی توانییان كوردستان بپارێزن، پارتی توانی ببێتە هەوێنی ئاشتی و سەقامگیری، بۆیە چاوەڕوان دەكەین نەك دەنگەكانی خۆمان بهێنینەوە، بەڵكوو زیادیشی بكەین، ئاخر پارتی ڕابەرایەتیی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان دەكات، ڕابردووی هەیە لە ئیدارەدانی وڵات، ئاشتی، ئاوەدانی و خوشگوزەرانی بۆ وڵات هێناوە، بۆیە خەڵك متمانەی زۆری بە پارتی هەیە”.