د.مه‌حمود عوسمان: له دوای ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه سیاسه‌تی ته‌عریبكردن له كه‌ركوك جێبه‌جێ ده‌كرێت
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ،ئێستا پارێزگاى كه‌ركووك رووبه‌ڕووى مه‌ترسیدارترین پرۆسه‌ى ته‌عریبكردن و بهشیعهكردن بووه‌ته‌وه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری دیاری كورد،له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه ئێستا حكوومه‌تى عێراق له كه‌ركووك په‌یڕه‌وى ده‌كات، سیاسه‌تێكه مه‌به‌ستیانه كورد له ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌دواى رووداوه‌كانى ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و كرده‌وه‌كانیان زۆر به‌ئاشكرا سه‌باره‌ت به ته‌عریبكردن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و فه‌رمانگانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان كوردن و له شوێنه‌كانیان عه‌ره‌ب داده‌نێن و عه‌ره‌بی هاورده دێننه‌وه شاره‌كه، به‌ڵام له ڕووی ئه‌منییه‌وه ئێستا هه‌ست ده‌كرێت به‌وه‌ى كه له‌و كاته‌وه‌ى پێشمه‌رگه له سنوورى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى نه‌ماوه، جموجۆڵه‌كانى داعش زیاتر بوونه و ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ناچار ده‌بن ڕێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئه‌مەریكاش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خه‌ریكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵ ده‌دات”.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ڕاشیگه‌یاند: “حكوومه‌تى ئێستای عێراق به عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیی عه‌ره‌بییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى دیكه‌دا ده‌كات و هه‌ڵگرانی هزری ده‌مارگیریی عه‌ره‌ب حیسابی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌رێمێك به ناوى هه‌رێمى كوردستان، كه له سێ تا چوار شارى سه‌ره‌كی پێكدێت، كورد تەنیا له‌و پارێزگایانه بمێننه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت”.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، گوتی: “به‌ڵێ ئێستا بابه‌تى بهشیعهكردن له كه‌ركووك و له شوێنه‌كانى تریش په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ئه‌و ململانێیه‌ى نێوان شیعه و سوننه هه‌یه، ئێستا به نموونه توركمان شیعه و سوننه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان له به‌غداوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن توركمانه شیعه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و له فه‌رمانگه‌كاندا بیانكه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ر”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “پرۆسه‌ى ته‌عریبكردنى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى له ساڵی ۱۹٦۳ كه به‌عس یه‌كه‌م جار حوكمى گرته ده‌ست له عێراق دەستی پێ کردووە، پاشان ساڵی ۱۹٦۸ به‌رده‌وام بوون و ئینجا له‌و كاته‌وه هەتاوهكوو ئێستا به‌رده‌وام بووه و هه‌وڵیان داوه كورد له ناوچه كوردستانییه‌كان گه‌شه نه‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بێت، هه‌ر حكوومه‌تێك كه هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی بۆ ته‌عریبكردن داوه، عه‌ره‌بیان له شوێنه‌كانى تره‌وه هێناوه و له كه‌ركووك نیشته‌جێیان كردووه و ئینجا كورده‌كانیان له كه‌ركووك ده‌ركردووه”.
لای خۆشیه‌وه گۆران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: “له‌دواى ۱٦ى ئۆكۆتۆبهرى رابردووەوە، هه‌ڵمه‌تێكى به‌رفراوانى ته‌عریبكردن و بهشیعهكردن له سنوورى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى ده‌ستی پێ كردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به سه‌رپه‌رشتیی راكان سه‌عید، پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركووك به‌ڕێوه ده‌چێت”.