بهبریاری سهرۆك بارزانی بهرپرسی میحوهری رۆژئاوای كهركوك گۆڕا
ئەمڕۆ دوو شهممه ۱۳ی۸ی۲۰۱۸ لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە فەرماندە و پێشمەرگەكان، كەمال كەركووكی پۆستی بەرپرسی میـحوەری ۵ی ھێزی پێشمەرگەی لە رۆژئاوای كەركووك رادەستی نووری حەمە عەلی كرد، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا كەمال كەركووكی وەك بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای كەركووك دەست بەكاربێت.
نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری ۵ی ھێزی پێشمەرگە راشیگەیاند: “لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕییەكان، لەسەر بڕیاری سەرۆك بارزانی وەك بەرپرسی میحوەر دەست نیشان كراوم”.
سەبارەت بە كردنەوەی رێگای ھەولێر- كەركووك و مانەوەی پێشمەرگە لە سنووری پردێ بەرپرسی نوێی میحوەری ۵ی ھێزی پێشمەرگە گوتی: “لەو بڕوایەداین ھەفتەی داھاتوو پێش جەژنی قوربان، رێگاكە بكرێتەوە. پێشمەرگەش لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و تا فەرمانمان پێدەكرێت”.