سه‌رۆكی حیزبێك خۆی ڕووت ده‌كاته‌وه‌و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بریت

سڤەین ئینگڤالد ئۆپدالی تەمەن ۷۱ ساڵان بەرپرس و سیاسەتمەداری پارتی سەوزی نەورویجی بە خۆڕووتکردنەوە ناڕەزایی خۆی دەربڕی دژی زیادبوونی گەشتی کەشتییە بارهەڵگرەکان .

پێگەی هەواڵی( دەیلی مەیلی ) بەریتانی بڵاوی کردەوە کە سڤەین ینگڤالد وێنەیەکی خۆی بە ڕووتی لە تۆڕی ئینستاگرام بڵاو کردەوە و کە ڕووی کردۆتەوە کەشتییەک وەک ناڕەزایەتی دەربڕین دژی زۆری گەشتی کەشیتی یە بارهەڵگرەکان .

سڤەین ئینگڤالد ئۆپدالی سه‌رۆكی پارتی سه‌وزی نه‌رویجی ڕایگه‌یاند: ” زۆری هاتوچۆکردنی ئەم کەشتیانە ئێمەیان نیگەران کرد ، کاتێک هاتمە ماڵەوە، لە ماوەیەکی کەمی ڕێگاماندا سێ کەشتیم بینی ، لە ئێستادا زانیومانە لەم ڕێگا ئاویە تەنگەبەرەوە ساڵانە( ۱۱ ) هەزار کەشتی بە سنوری ئاوی ئەم شارۆچکەیەدا تێدەپەرن”.

ئەو بەرپرس و سیاسەتمەدارە لە کاتێکدا ئەو ناڕەزایەتیەی دەربڕیوە کە خۆی و خێزانەکەی لە بەسەربردنی پشوو دابوون و لە نزیک ڕێگەی ئاوی ئەو کەشتیانە و دوای ئەوەی داوای لە هاوسەرەکەی کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین وێنەیەکی بگرێت و دواتر ئەم ووێنەیەی بڵاو کردەوە ، لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم وێنە ڕووتەی سڤەین دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا جیهانیەکان دروستکرد .

 

Back to top button