شاخهوان عهبدوڵا: بەرێز سەرۆکی حکومەت فریاکەوە

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک له پهیامێكیدا له ژێر ناونیشانی ( بەرێز سەرۆکی حکومەت فریاکەوە ) نوسیویهتی و دهڵێت :” ئەو زەوییەی دەیبینن لەپشتی منەوە نە شۆراو نەپەنجا عەلی کەرکوکە ، بەڵکو ناوپایتەختی هەرێمەو رێک لەسەر جادەی نێوان هەولێر کەسنەزانە ، ئەمە زەوی حکومەتە پارچە پارچە کراوە لەلایەن کابرایەکەوە هەر پارچەیەک لەو زەوییە دەدات بە ٥٠٠٠٠ پەنجا هەزار دۆر وەسەر جادەکەش مەتری بە ١٠٠٠ هەزار دۆلارە “.
پەرلەمانتارهكهی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دهشلێت :” پرسیارەکە لێرەیە هەزاران خانەوادەی شەهید هەیە کرێچی یە سوێند بەخودا خێزانی شەهید پەیوەندی کردوە دەڵێ کرێی خانوم نییە ، هەزاران شەهیدی گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی و راپەرین یەک مەتر زەوییان لەناوچەکانی خۆیان پێ نەدراوە لەبەر ئەوەی پارتین “.
لهبهشێكی تری پهیامهكهیدا شاخهوان عهبدوڵا نوسیویهتی ” داوا لەجەنابت دەکەم دزینی ئەو زەوییە ڕاگرە وەمن بەڵێن بەجانبت دەدەم بەپارەی ئەو زەوییە ١٠٠٠ هەزار خانوو بەبەڵاش تەسلیم ١٠٠٠ هەزار خانەوادەی شەهید یان پێشمەرگە بکەم بەبێ ئەوەی دینارێکیان لێوەرگرم “.
له كۆتایی پهیامهكهیدا شاخهوان عهبدوڵا دهشڵێت :” سەدان پێشمەرگەی برینداری ئێمەش مامەڵەکانیان لەوەزارەتی پێشمەرگەیەو پارە نییە قەرەبوو بکرێنەوە دوبارە تکا لەجەنابت و دڵسۆزانی ئەم هەرێمە دەکەم مەهێڵن ئەو پیاوە ببێتە خاوەن ٥٠ پەنجا ملێون دۆلارو خەڵکێکیش نانی رۆژێکی نییە ، هیوادارم جەنابتان بەدەنگ داوکارییەکەم بێن “.