مهسعود حیدهر: دادگای فیدراڵی گڵۆپی سهوزی بۆ ههرێم ههڵكرد كه بۆی هەیە مامەڵە بە دۆسیەی نەوتەوە بکات
دوای ئەوەی سەعد حەدیسی گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگایەکی میدیایی گوتی: “ئەو گرێبەستەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای ڕوسنەفتی ڕووسی واژۆی کردووە دژ بە دەستوورە و لای خۆشیهوه عهبادی له كۆبونهوهی لهگهڵ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا گوتبووی ” ئەو گرێبەستە نەوتییە نا دەستوورییە”.
لای خۆیهوه مەسعوود حەیدەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: “مادەی ١١١ و ١١٢ی دەستووری عێراق ڕوونە کە نەوت و غازی سامانە سرووشتییەکان موڵکی هەموو گەلانی عێراقە، لەگەڵ ئەوەشدا لە مادەی ١١٢دا هاتووە کە پێویستە بە هاوبەشی سیاسەتی نەوتی دابڕێژرێ، بەڵام باسی بڕگەی نوێی نەکردووە، بۆیە حکوومەتی عێراق ناتوانێت بە کەیفی خۆی لێکدانەوە بۆ دەستوور بکات”.
ئەندامهكهی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگهیاند:” لەڕووی دەستوورییەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان مافی شەرعیی خۆیەتی کە مامەڵە بە سامانە سروشتییەکانەوە بکات و لەسەر ئەو سکاڵایەی کە وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی ئەم بابەتە نەوتییە تۆماری کردبوو، دادگای فیدراڵی لە دوا بڕیاریدا دەتوانین بڵێین گڵۆپی سەوزی بۆ هەرێم هەڵکرد، بۆیە لەم حاڵەتەدا بەپێی دەستووری عێراق هەرێمی کوردستان بۆی هەیە گرێبەستی نەوت و مامەڵە بە دۆسیەی نەوتەوە بکات”.
مەسعوود حەیدەر ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، قسەکانی سەعد حەدیسی بە پرسێكی سیاسی نادهبات و دەڵێت: “بە دڵنیاییەوە ململانێی دەسەڵاتە و گوزارشتە لەسەر هەمان ئەو بۆچوونەی لە ساڵی ٢٠٠٧وە لەناو حکوومەتەکانی عێراقدا هەبوون، چونکە هەوڵیان داوە دۆسیەی نەوت مەرکەزی بێت، بۆ ئەوەی لە وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە بەڕێوە ببرێت، هەروەک چۆن دۆسیەی داراییان کردووە بە دۆسیەیەکی مەرکەزی، ئەوەش پێچەوانەی دەستووری عێراقە”.