به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ نۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تاران ده‌ستگیر ده‌كرێن

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران نۆ ئەندامی ئەنجومەنی ئەنجومەنی پارێزگای تاران بە تاوانی دەستێدابوون لە گەندەڵی و تێکدانی دۆخی ئابووریی بازار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە دەستگیر کراون.

ماڵپەڕی (ئیلنا) بڵاوی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە بەڵگەی لێژنەی بەدواداچوون بە دۆسیەی سکاڵاکانی پارێزگای تاران، ڕایگەیاند:” پاش بەدواداچوونی ورد دەرکەوتووە، ۲۵ کەس بەهۆی خراپ بەکارهێنانی پۆست و پلەکانیان و گەندەڵی بە موڵک و سامانی شارەوانییەوە تووشی گەندەڵی بوون و کاری نایاساییان کردووە و دەستگیر کراون کە نۆ کەسیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگان”.

ماڵپەڕی (ئیلنا) بڵاوی کردووەتەوە ” كه‌ نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستیان لە گەندەڵیی ئابووری و فرۆشتنی موڵک و سامانی شارەوانیدا هەیە، بەو هۆیەوە دەستگیر کراون و پاشان بە دانانی کەفلەت بە شێوەی کاتی هەتا کاتی داداگاییکردن ئازاد کراون”.

Back to top button