به‌رپرسێكی یه‌كێتی زه‌وی شههێدێكی حزبه‌كه‌ی داگیرده‌كات
عومه‌ر محه‌مه‌د خاوەن و سەرنوسەری ساڵنامەی ئەنفالستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی په‌یامێكی له ژێر ناونیشانی ( شۆك) بلاو كردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” جێگری بەرپرسی کۆمیتەیەکی رێکخستنی یەکێتی، زەوی خانەوادەی شەهیدێکی سیاج کردەووەو دەیەوێت داگیری بکات، کە لەبری شەهیدەکەیان پێیاندراوە”.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا توێژه‌ره‌كه‌ی بواری جینۆساید ده‌شڵێت :” ئەگەر مەلبەندی رێکخستنی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بخوازن ناوی بەرپرسەکەی کۆمیتەو ناوی شەهیدەکەو سورەت قەیدی زەوییەکەشیان پێدەدەم”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا عومه‌ر محه‌مه‌د خاوەن و سەرنوسەری ساڵنامەی ئەنفالستان نوسیویه‌تی ” دڵنیام لەوەی کاتێک لەناو سورەت قەیدی زەویەکەدا ناوی (ژنێک) وەک وارسی یاسایی دەبینن توشی شۆک دەبن، چونکە ساڵی ٢٠٠٠ مام جەلال نوێنەری خۆی ناردە لای ئەو ژنە نەفس بەرزەو سەرپشکی کرد، لەوەی خانوویەک بەئارەزووی خۆیان بکڕن بەمەرجێک بەهاکەی لە ٧٠٠٠٠ حەفتاهەزاردینار کەمتر نەبێت، بەڵام دڵنیانیم لەوەی کاتێک دەبینن کادرێکی تەماحکار توشی شەرمەزاری کردون. چ سزایەکی دەدەن”.