ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی گومان له‌ مردنی ده‌كرێت

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ۱۳ی۸ی۲۰۱۸ زرار جۆڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هەواڵی کۆچی دوایی زرار جۆڵای پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند: “به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ زرار جۆڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌ ته‌مه‌نی ٦۱ ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ ماڵئاوایی لێكردین”.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی گوتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ بناری كێوه‌ ره‌شی سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌، به‌ ئاماده‌بوونی جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و هه‌ڤاڵانی تری ئه‌نجومه‌ن و كه‌سوكارو به‌رپرسانی حزبی و حكومی، به‌خاكده‌سپێردرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هاوخه‌می بۆ كۆچی دوای زرار جۆڵا ده‌ربری به‌ڵام  سه‌باره‌ت به‌ گرفتی ته‌ندروستی سه‌رسوڕمانی خۆی ڕاگه‌یاند وگوتیشی: “ئەندامەکەی ئەنجومەنی ناوەند، کێشەی تەندروستی نەبووە و دوێنێش لەرێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بەیەکەوە قسەمان کردووە”.

Back to top button