ناسنامه‌ی شه‌ش شه‌هیدی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی پاسدارانی ئێران ئاشكرا بوو
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناسنامه‌ی شه‌ش شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی له سنوری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرا كردوو، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه” سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران، له شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆسه‌یان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داناوه و پێكدادان دروست بووه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، له‌م بۆسه‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا، 20 پاسداری ئێرانی كوژراوه، شه‌ش شه‌هید و دوو بریندار هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ره‌كه‌دا له شاری شنۆیه روویداوه” هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”شەوی هەینی لەسەر شەممە 2018/8/11، دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی سەر بە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لە کاتی جووڵەکردنێکیاندا لە سنووری شاری شنۆ، کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولا ڕووی داوە”.
ماڵپه‌ری فه‌رمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاشكرای كردووه،ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی پاسدارانی ٢٠ کوژراو بووه و هاوکات ئاشکراشی کردووە کە لە شەڕەکەدا چوار پێشمەرگە بە ناوەکانی (عەبدولسەلام عەبدی، سلێمان محەمەدزادە، عەبدولواحید سوهرابی و ئیسماعیل ئێرانمەنش) شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بە ناوەکانی (عوسمان رەحمانی و مێهران تەهاپوور) بە هەمان شێوە شەهید بوون، جگە لەوەی دوو پێشمەرگەش لە شەڕەکەدا بریندار بوون.
شایانی باسه لە ماوەی رابردوودا و لە کات و شوێنی جیاوازدا، حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانیان لە شارەکانی ئەو بەشەی کوردستان دژی هێزەکانی ئێران جموجۆڵیان کردووە و لە چەند مانگی ڕابردووش‌دا تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاشکرا چوونەوە نێو گوندێکی ئەو بەشەی کوردستان.