هه‌وڵێكی مه‌ترسیدار له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئاشكرا ده‌بێت

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ بێ به‌ش كردنی خه‌ڵێكی زۆر كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان، و هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سیستەمی تازەی کۆمسیۆن ھەڵبژاردنەکان کێشە دروست دەکات لە بەردەم ھەزاران دەنگدەری دانیشتووی هه‌رێم”.

 
دوابەدوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان ھەستا بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە سەر داتا و زانیارییەکانی دەنگدەر و بە تایبەت لیستی دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان، ئەم گۆرانکاریانەش بووەتە ھۆی بێبەش بوونی ھەزاران دەنگدەری سنوری پارێزگانی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنەکانی مانگی ٩ ی ٢٠١٨
 
سیستەمەکە ڕێگە دەدات بە ھەر ھاوڵاتیەکی عێراقی کە فۆرمی خۆراکی ھەرێمی کوردستان بێت بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن بێت بەڵام رێگرە لە بەردەم ئەو دەنگدەرانەی کە فۆرمی خۆراکیان ھەرێمی کوردستان نیە زیاتر لە ٣٠ ساڵە دانیشتووی ھەرێمن .خۆواکوڕک زانیاری ئەوەی لایە کە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری شاری ھەولێر بوونی ساڵەھای دانیشتوو و کارمەند و پلەداری حزبی و حکومی و سەربازی گرنگن لەم پارێزگایە بەڵام تەنھا لە بەر ئەوەی فۆرمی خۆراکیان کەرکوک و موسڵ یان دیالەیە بێبەش کراون ناویان لە تۆماری دەنگدەران و بنکەکانیش دوور خراوەتەوە .
 
 
ھاوڵاتی خاتوو -ف م ع – بە خواکوڕکی راگەیاند من خێزانی شەھیدیکی ئەم کوردستانەم لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە نشتەجێی شاری ھەولێرم ئێستا بێ بەش کراوم لە دەنگدان تەنھا لە بەرئەوەی فۆرمی خۆراکم خانەقینە لە کاتێکدا ئێمە بە بڕیاری حزب و حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆرینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئێدارەی ھەرێم جێبەجی کردنی مادەی ١٤٠ ھەڵساین بە گواستنەوەی فۆرمی خۆراک بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام ئێستا سزا دەدرێن بە پێی یاساکانی کۆمسیۆن ! ئەو دەلێت ھەموو ھەڵبژارنەکان لە بنکەی سەروەران دەنگم داوە چۆن دەبێ ئێستا ناوی لێرە دەرکراوە و ھاوڵاتیەکی باشور یان ناوەراستی عێراق تەنھا لە بەرئەوەی فۆرمی خۆراکی ھەولێرە مافی دەنگادانی پێدەدرێت .
Back to top button