ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی زیاتر له 8 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر 10 هەزار و 738 منداڵی بێ باوك دابه‌ش ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی زیاتر له 8 ملیۆن دۆلار به‌سه‌ر 10 هەزار و 738 منداڵی بێ باوك دابه‌ش ده‌كات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی کۆنسوڵی ئیمارات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەیەک بۆ دابەشکردنی 8 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاریی بەسەر زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە شارەکانی باشووری کوردستان رادەگەیێنێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی مووسا ئه‌حمه‌د، ئه‌م پرۆژەیە لە ساڵی 2009 دەستیپێکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمە و مانگی سووری ئیماراتی، پرۆژەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەمڕۆ زیاتر لە 8 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار بەسەر 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز دابەشدەکرێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌زگاكه راشی گه‌یاندووه” ئێمە هەوڵمانداوە ئەو پرۆژەیە هێشتا بەرفراوانتر بکەین، لە ساڵی 2011 بە ئامادەبوونی جەنابی کاک مەسروور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانمانکرد، لەوێش ژمارەیەکی دیکە لە منداڵان سوودمەندبوون لەلایەن بەڕێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیاکان”.
سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سەرجەمی ئەو منداڵانەی لەلای ئەوان تۆمارکراون، ژمارەیان دەگاتە “21 هەزار منداڵ، کە لە پرۆژەکانی مانگی سووری ئیماراتی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، مانگی سووری کوەیتی و جارێکیش وڵاتی سعودیە سوودمەند بوونە، بە درێژایی ئەو ماوەیەش 37 ملیار دینار بەسەر ئەو ئازیزانە دابەشکراوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئەو منداڵانانەی کە دایک یان باوکیان بەهۆی کارەساتێکەوە لەدەستداوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چۆن چەترێک بووە بۆ هەموو کەسێک کە پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری هەیە، بۆ ئەوانیش هەوڵدەدات ببێتە ماڵێک لە هەموو روویێکەوە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین بکرێت، بە تایبەتیش پێدانی مووچەیەکی مانگانە”.
له كۆتایشدا مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگاكه، له‌باره‌ی به‌رێوه‌چوونی پرۆژه‌كه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌لێـ”لە رۆژانی داهاتوودا لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، لە هەڵەبجەی شەهید، سلێمانی، گەرمیان، کەرکووک، دهۆک و هەولێر پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت، لە میانی ئەو پرۆسەیەش 10 هەزار و 738 منداڵی ئازیز سوودمەند دەبن”.