دژهتیرۆری كوردستان لیستێك گهوره بهرپرسی داعش دهكوژێت
خواكورك
ئهمرۆ سێشهممه 18/10/2016 بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوشتنی پێنج سەرکردەی باڵای داعش رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ، بەشی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتییەکە زانیاری لەبارەی شوێن و جوڵەی ئەو پێنج سەرکردەیەی داعش داوەتە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان و ئەوانیش بۆردومانیان کردوون.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکانەوە ئەم پێنج سەرکردەیەی داعش کوژران.
ناوی سەرکردە کوژراوەکانی داعش:
– ئەبو عەلی رەشیدییە، بەرپرسی فیرقەی مەوتا
– خەلەف گەیارە، بەرپرسی ئەمنیی جنوبییە
– خالید مەحمود وەسمی (ئەبو مەنسوڕ)، بەرپرسی سەربازی
– ئەبوساڵح تەجهیز، بەرپرسی گشتیی چەکدارکردن لە ویلایەتی نەینەوای داعش
– ئەبو مەڕوان ئەلحەدیدی، بەرپرسی ئەمنیی و سەربازی