حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان به‌فه‌رمی داوای له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌شداری كۆنگره‌كه‌یان بكات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كوتووه‌، به‌فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان، داوای له‌ نێچیرڤان بارزانی كردووه‌، به‌شداری كۆنگره‌ی شه‌شه‌مینی پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان ( ئه‌كپارتی) بكات، له‌و باره‌یه‌وه‌ش راوێژكاری كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كپارتی ده‌لێـ” له‌لایان سه‌رۆكی گشتی ئه‌كپارتی به‌فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی بانگێشت كراوه‌”.

مه‌ریڤان ژباوۆكی راوێژكاری كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌كپارتی به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌”بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی ئاکپارتی، کە بڕیارە لە 18 ئابی 2018 بەڕێوەبچێت، نێچیرڤان بارزانی بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی گشتیی ئاکپارتییەوە بانگهێشتکراوە، هه‌روه‌ها راشیگەیاند، ئەو بانگهێشتنامەیەی بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زمانی کوردی نێردراوە.

شایانی باسه‌ 52 وڵات بۆ کۆنگرەکەی ئاکپارتی بانگهێشتکراون. بانگهێشتنامەکان لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتییەوە نێردراون.

 

Back to top button