بەرەی تورکمانی خەریکی چاکدارکردنی تورکمانەکانی عێراقە

خیانەتی ١٦ ی ئۆکتوبەر بە جۆرێک رێخۆشکەری کردووە کە ھەموان جگە لە کورد نەبێت خەریکی جێبەجێکردنی ئەجیندا و پلانە سیاسی و نەتەوەییەکانیانن ، لە ساڵی رابردوو ئاژانسەکانی ھەواڵی -فەرەنسی و بی بی سی و سی ئێن ئێن ئاماژەیان دا کە جگە لە حەشدی شەعبی ئەگەری دروست بوونی ھێزی لۆکاڵی و میلیشیای چەکداری زیاتر دەبێت بە جۆرێک کە ڕەنگە لە ھەندێ پارێزگای عێراق بگاتە نزیکەی ٢٠ ھێزی چەکداری پاڵپشت بە ئەجیندای ئاینی و مەزھەبی جیاواز و رئخۆشکەری و دەست وەردانی درواسێ کانیش بەھێزتر دەبێت و شۆر دەبێتەوە بۆ ناو پارێزگا و قەزا و ناحیەکانیش .
 
لەمیانەی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەژماری دەستی دەنگەکان گووتی ، “روون بووەوە کە لە عێراقدا هەر نەتەوەیەک هێزی سەربازی نەبێت، ناتوانێت بە مافەکانی بگات”.
هاوکات ساڵحی ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای گۆڕانکاری لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە دڵگرانییەوە ئەنجامەکانیان پێگەیشتووە و لەو بڕوایەن کە دۆخە گوماناوییەکە نەخراوەتەروو و دەرئەنجامەکانیش ئاماژەیەکی مەترسیدارن بۆ تورکمانەکانی عێراق و چارەنووسی عێراقیش بە ئاقارێکی سیاسی و بالانسی ھێزی جیاواز دەبات .
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رایگەیاند کە بە گومانەوە پێشوازی لە یەکبوونی ئەنجامەکان دەڕوانن و گوتیشی ، “سەرەتا نەتەوە یەگرتووەکان و هەموو جیهان بینیان کە لە پارێزگای کەرکوک گومان کەوتە نێو هەڵبژاردنەکان. ئێمەش وەکو بەرەی تورکمانی بۆمان روون بووەتەوە کە لە عێراق هەر نەتەوەیەک هێزی چەکدار و سەربازی خۆی نەبێت، ناتوانێت بە مافەکانی بگات”.
ئەرشەد ساڵحی راشیگەیاند کە بەدوای مافەکانی خۆیان دەبن و بەردەوام دەبن لە رێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەکانیان.
شارەزایەکی سەربازی پێی وایە دروست کردنی ھێزی چەکدار رێخۆشکەر دەبێت بۆ روودانی قەیرانی سیاسی گەورەتر ، ھاوکات ئەوەشی پشت راستکردووە تورکمانەکانی پاریزگاکانی دیالی و تکریت و کەرکوک و موسڵ جگە پشکی نەتەوەیی خۆیان لە حکومەت و پۆلیس و سوپا لە ناو ریزەکانی حەشدی شەعبی بە رێژەیەکی زۆر بونیان ھەیە دروست کردنی ھێزێکی تایبەتیش بە تورکمان ئەوا ئەگەری ێەوە ھەیە لەو چوار پارێزگایەی عێراق ببنە بە ھێزترین نەتەوە کە بەشداری زۆرترین پێکھاتەی سەربازی و ئەمنی و چەکدارییە کە ڕەنگە لە داھاتوو بتوانن مەترسی مەزن دروست بکەن .
Back to top button