ئێن ئارتی ئەهلی و بێ لایەن و كەناڵی كەنەدی و ئەمریكی و عێراقی سەر بەپارتین

خواكوڕك
 
لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسی دوێنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتی رزگار كردنی 9 گوند لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵدا چەندین میدیای جیهانی و عێراقی و رۆژهەڵاتی ناوەراست رووماڵی شەڕی پێشمەرگە دژی داعش و كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد، لەناو هەموو كەناڵەكانی جیهانی و رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها كەناڵێك كە خۆی بە ئەهلی و بێ لایان پێناسە دەكات بە بارزانی گوت كاك مەسعود بێ ناونیشانی بارزانی، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە تەواوی میدیای جیهان بە جەنابی سەرۆك و سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسیاریان لە بارزانی كرد.
 
نورەدین وەیسی بەرێوەبەری كەناڵی كوردستان 24ی لەسەر ئەو هەڵوێستانەی كەناڵی بەناوی ئەهلی دەلێت میدیای سلێمانی هەڵوێستی لە بارزانی وەرگرتووە كە هەمان هەڵوێستی سیاسی گۆڕان و یەكێتی و حیزبەكانی دیكەی سلێمانییە كەچی ناویان لەخۆیان ناوە ئەهلی و بێ لایان.
نورەدین وەیسی هەروەها دەلێت لە كاتێكدا میدیای جیهانی (بۆ نموونە هەردوو ئاژانسی هەواڵی جیهانی ڕۆیتەرز و ئەسیۆشێتد پرێس، میدیای ئەمەریكایی، ئەوروپایی، عەرەبی، تەنانەت توركی و ئێرانیش) وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان ناوی مەسعود بارزانی دەهێنن، كەچی میدیای لۆكاڵی سلێمانی (زیاتر مەبەستم ئەوانەیە بانگەشەی سەربەخۆبوون و بێلایەنی دەكەن) تەنیا دەنووسن مەسعود بارزانی! بەحیسابی خۆیان دان بە سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا نانێن!.
دەشڵێت: لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا میدیای لۆكاڵی سلێمانی، لە ڕۆیتەرز و ئەسیۆشێتد پرێس و CNN و BBC و….. هتد پرۆفیشناڵتر و بێلایەنترە؟! ئایادەكرێت میدیا هەڵوێستێكی سیاسی وەربگرێت وەك چۆن میدیای سلێمانی هەڵوێستی لە بارزانی وەرگرتووە، كە هەمان هەڵوێستی سیاسی گۆڕان و یەكێتی و حیزبەكانی دیكەی سلێمانییە؟. وەیسی ڕەخنەی ئەوەشی گرتووە، ئەو میدیایە هێشتا هەر سوورە لە سەر ئەوەی خۆی بە بێلایەن و سەربەخۆ ناوببات، لەكاتێكدا بەڕێوەبەرەكانی زیاتر چالاكی سیاسیین، بۆ نموونە سەرپەرشتی رێكخستنی خۆپێشاندان دەكەن دژی پارتی و كەمپین و ئیمزای لە دژ كۆدەكەنەوە و تەنانەت لە خۆپیشاندانەكان وتار و دروشمی تووندیش دەدەن، ئاماژەی بەوەشكردووە، لای ئەوان هەر میدیایەك دژی پارتی بێت ئیدی یەكسەر دەبێتە سەربەخۆ و بێلایەن!
 
هەر لەسەر ئەو پرسە دوێنی كەناڵەكانی كەنەدی و نیۆرك تایمز و كەناڵە عێراقیەكان و كەناڵی رۆیتەرز و كەناڵی ئەلموسلیە و كەناڵی توركەكان و كەناڵی فارسەكان هەموویان بە جەنابی سەرۆكی ناوی بارزانیان هێنا تەنها ئێن ئارتی كە خۆی پێ لە رۆیتەرز و كەنەدی و نیۆرك تایمز بە پرۆفیشناڵتر دادەنێت هەڵوێستی لە بارزانی گرتووە وەك حزبەكانی سلێمانی ناوی بارزانی بەسەرۆك نەهێنا ئەمەش بەپێی روانگەی ئێن ئارتی ئەوەی بە بارزانی بلێت سەرۆك سەر بە پارتیە، لەكاتێكدا هەموو میدیای جیهانی بەپێی تێروانینی ئەو كەناڵە كە ناوی بارزانی بێنێت بەسەرۆك دەبێت سەر بە پارتیە.
نموونەی بابەت
نموونەی بابەت
Back to top button