وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژرابێت

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار پرسی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خراوه‌ته‌ به‌ر باس ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سی یه‌كه‌می رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو كرایه‌وه‌ به‌ڵام هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌باره‌ی ده‌نگۆی كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.

پێشتر، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشیان لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، لەسەر خاکی سووریا بۆردومان کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، کە بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئەبوبەکر بەغدادی لەسەر جێگا کەوتووە و لەشی لەکارکردن وەستاوە، ”دەتوانم بڵێم گەیشتووەتە قۆناغی مردووی ناو جێگا (کۆما)“.

له‌وباره‌یه‌وه‌، گۆته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند: “ده‌زانین ڕاپۆرت و ده‌نگۆی جیا جیا هه‌یه‌ له‌باره‌ی شوێنی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، به‌ڵام نابه‌رپرسانه‌یه‌ گه‌ر ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ به‌و ده‌نگۆیانه‌وه‌ بكه‌ین”.

بۆ یه‌كه‌م جار له‌دوای داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌،ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له‌ ساڵی 2014 له‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وت نووری گه‌وره‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌ركه‌وت و تێیدا وتاری هه‌ینی خوێند و خیلافه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شامی ڕاگه‌یاند.

Back to top button