خامنه‌یی به‌ هۆی خراپی له‌ ئیداره‌دانی وڵات له‌ لایه‌ن به‌ر پرسانی نه‌شاره‌زا سزاكانی ئه‌مریكا كاریگه‌یان هه‌یه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ میدیاكانی راگه‌یاند بوو كه‌ ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ بكه‌ن به‌ مه‌رجێك ئه‌گه‌ر ئێران مه‌رجی پێش وه‌خته‌ی نه‌بێت, عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئیران گفتوگۆ و دانووستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد.

خامنه‌یی له‌ گوتارێكدا له‌ تاران دووپاتیكرده‌وه‌، “سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ری زۆری نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ك كه‌سانی به‌توانا به‌هێز و شاره‌زاوه‌ به‌ڕێوه‌ ببردرایه‌ و كاته‌كه‌ش گونجاو بایه‌”.

خامنه‌یی گوتیشی: “زۆرێك له‌ به‌رپرسان و پسپۆرانی ئابووری جه‌ختیانكردۆته‌وه‌، هۆكاره‌كانی قه‌یرانی ئابووری ناوخۆیین نه‌ك ده‌ره‌كی” و گوتی: “ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ سزاكان هیچ كاریگه‌ریان نه‌بووه‌، به‌ڵام بنچینه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئیداره‌دانی وڵات، ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی باشتر هه‌بایه‌، ئه‌وا سزاكان هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌ده‌بوو و ده‌كرا رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سزاكان به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێران كه‌وتوون، كه‌ توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان نییه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ئایاری رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه‌، سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت، له‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌و سزایانه‌ كه‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێكردن، كه‌ خۆی له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوی بیانی به‌تایبه‌ت دۆلار و كانزاكان به‌دیاریكراویش زێڕدا ده‌بینێته‌وه‌، وێڕای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌ و وڵاتانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ تومه‌نی ئێرانی ده‌كه‌ن.

له‌كاتێكیشدا كه‌ پێشتریش ئێران به‌دۆخێكی ئابووری ناله‌باردا گوزه‌ر ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌و سزا نوێیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ته‌نگی پێ هه‌ڵچنراوه‌ و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و، رۆژانه‌ لێره‌ و له‌وێ ده‌نگی ناڕه‌زایی شه‌قامی ئه‌و وڵاته‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و، خه‌ڵك بێزاری خۆیان نیشانی حكوومه‌تی تاران ده‌ده‌ن.

Back to top button