لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای (كیو نێت) له هه‌رێمی كوردستان له رێگای بازرگانیه‌كی تایبه‌ت, به به‌شداری كردنی راسته‌وخۆی هاوڵاتیان له پڕۆژه‌كه ده‌ست به كار بوو به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك له كاركردن , لێژنه‌ی فه‌توای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌له له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه دروست نیه
لەو روونكرنەوەیەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە دوای ئەوەی لە 20-9-2017 لە هەشت لاپەڕەدا فەتوایەكی بە “مەرج و سنووردار”یان سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە دەركردووە، بەڵام دواتر بۆیان روونبووەتەوە ئەو كۆمپانیایە پابەندی مەرجەکان نەبووە، بۆیە بڕیاردراوە مامەڵەکردن لەڕووی ئایینی ئیسلامەوە لەگەڵ کیونێت دروست نییە.
لیژنەی باڵای فەتوا دەشڵێت “داوا لەو كۆمپانیایە دەكەن فەتواکەی پێشوو بۆ راکێشانی هاوبەش بەکارنەهێنێت، چونکە مامەڵەکردنەکە دروست نییە”.
پێشتر لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنییەکانی وەک وەن کۆین-یشی قەدەخە کردبوو، ئەوەش بەهۆی ئەوەی “وەن کۆین دراوێکی گریمانەییە و شەریعەتی ئیسلام مامەڵەکردن بە دراوی گریمانەیی پێ دروست نییە”.
دەقی فەتواکە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كانی كۆمپانیای Qnet.
دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان له به‌رواری 29/ ذی الحجه / 1438، به‌رامبه‌ر به 20-9-2017 به ژماره ( 12/2017) له هه‌شت لاپه‌ڕه‌دا فه‌توایه‌كی به مه‌رج و سنوورداری دا به دروستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Qnet و تیایدا به جێبه‌جێكردنی ( 17 ) مه‌رج و داڕشته‌ی فیقهی رێگهپێدرابوو كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو بكرێت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆ لیژنه‌كه‌مان روونبووەوە كه كۆمپانیاكه هه‌ندێك له‌و مه‌رجانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به زێڕ، وه‌رگرتنی رسومات و تهحایول له مامهڵهكاند، نابهرامبهربوونی نرخی كاڵاكان له ته‌ك نرخی بازاڕدا به‌شێوازێكی زۆر ترسناك كه نیشانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجی تر هه‌یه له خودی مامه‌ڵه‌كاندا، هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زایی گه‌نجان له تێكڕای پرۆسه‌كه و ناحاڵیبوونیان له مافه‌كانیان كه له فه‌توا پێشوهكهماندا به دوورودرێژی رونكرابووهوه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی فه‌تواكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له لیژنه‌كه‌مانه‌وه رێگه‌ی پێنه‌درابوو.
وێڕای هه‌ندێك ورده‌كاری دیکە كه سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له ناوه‌ڕۆكی فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا، كه له لایه‌ن زۆرێك له شاهێدحاڵه‌كانه‌وه له تێكڕای هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه و به‌دواداچوونمان بۆ كردووه له‌به‌ر ئه‌مانه لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا:
1- هه‌ڵپه‌ساردنی فه‌توای پێشوترمان ژماره ( 12/2017) له 20/9/2017.
2- له‌دوای ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كیونێت به دروستی نازانین و داوایش له كۆمپانیای ناوبراو ده‌كه‌ین فه‌توای پێشومان ژماره (12/2017) به‌كارنه‌هێنێت بۆ راكێشانی هاوبه‌ش.
خوای گه‌وره هاوكاری راستگۆیانه …
وصلی الله تعالی علی سیدنا محمد واله وصحبه أجمعین .
لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ولێر. كوردستان
1/ ذو الحجه 1439 كۆچی
به‌رامبه‌ر 12/8/2018