خولێكی مه‌شقكردن بۆ 774 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 80 به كۆتاهات
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تنی هه‌رێمی كوردستان له نێویدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌وڵی به ئه‌كادیمی كردن و رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دا, له ئێستادا له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی پێشمه‌رگه خراونه‌ته نێو مه‌شقێكی چڕ‌و پڕ, له رێ‌و رهِسمێكدا له بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر له سۆران, 774 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 80 كه سێ مانگ مه‌شقیان پێكرا ده‌رچوون
عه‌قید فه‌قێ محەممهد، فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه: “ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بۆ ئێمه هاتن و ماوه‌ی سێ مانگ فێری زانستی سه‌ربازیی كراون، ئێستا له ته‌واوی ئه‌و ئه‌ركانه راهێنران كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سوودیان لێ ببینێت”.
راهێنانی جه‌سته‌یی، چۆنییه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌رگری جه‌سته‌یی خۆراگری و به گشتی زانستی سه‌ربازیی فێركراون. بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
نه‌جات عه‌لی، به‌رپرسی یه‌كه‌ی 80ـی هێزی پێشمەرگە راگەیاند: “ئه‌و خول و راهێنانه‌ی ئێستا كۆتایی دێت زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه كوردستان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی تۆكمه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزەکانی 70 و 80ـیە كه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆده‌كرێنه‌وه”.
له‌م گۆڕه‌پانه خوله‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، پسپۆڕانی سه‌ربازیی ناوخۆ و بیانی مه‌شق و راهێنان به ته‌واوی فه‌وج و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.