فراكسیۆنی پارتی: ئاماده‌كاری كراوه مووچه‌ی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی ناوخۆ له چه‌ند رۆژی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی ناوخۆی كوردستان دواكه‌وت, سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو مووچه‌ی زێره‌ڤانی و پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانی ناوخۆ دابه‌شبكرێت.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه “رۆژانه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌ڕێزو خۆشه‌ویستانه، په‌یوه‌ندی ده‌كرێ و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا پێش هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌دراوه ده‌درێت”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: ” له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له‌سه‌ر خه‌ت بووین، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵ ده‌درێ له چه‌ند رۆژی داهاتوو موچه‌كانیان دابه‌شبكرێ”.