لیژنه‌ی ته‌ندروستیی حاجیانی هه‌رێم له مه‌ككه رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان له‌باره‌ی ته‌ندروستی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ككه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردوه كه تائێستا دوو حاڵه‌تی روداوی ئۆتۆمبیل له‌نێو حاجیانی هه‌رێم هه‌بووه و 45 حاڵه‌تی جیاحیای دیكه‌ش له نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ككه چاره‌سه‌ریان وەرگرتوە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و لیژنه‌یه رۆژانه پێشوازی له میوانانی ماڵی خوا ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان پێده‌ده‌ن و تیمی راگه‌یاندنی حه‌جیش تائێستا پێشوازیان له 4150 حاجی كردووه.
ئاشكراشیكردوه، تائێستا دوو حاڵه‌تی روودانی ئۆتۆمبێل له‌ناو حاجیاندا هه‌بووه‌و چاره‌سه‌ركراون، 45 حاجیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ككه كراون و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ی به‌رده‌وام له خزمه‌تی حاجیاندان بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی ته‌ندروستی حاجیان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان كه له كۆمه‌ڵێك پزیشك و یاریده‌ده‌ری پزیشكی پێكهاتوون و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كلینیكی تایبه‌ت له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز پێشوازی له‌و حاجیانه ده‌كه‌ن كه توشی نه‌خۆشی ده‌بن.
د.هه‌ژار میرانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان له لێدوانێكدا بۆ تیمی راگه‌یاندنی حاجیان رایگه‌یاندووه: تائێستا كاری لیژنه‌كه‌یان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه‌و رۆژانه به‌بێ كێشه‌و گرفت و به به‌رده‌وامی پێشوازی له حاجیان ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووه: تائێستا پێشوازیان له 4150 حاجی كردووه له نۆرینگه‌ی ته‌ندروستی حاجیان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه دوو حاڵه‌تی روودانی لێدانی ئۆتۆمبێل هه‌بووه له‌نێو حاجیاندا كه ئێستا ته‌ندروستیان باشه، هه‌روه‌ها 45 حاڵه‌تیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ كردووه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
سه‌باره‌ت به جۆری نه‌خۆشییه‌كان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان راگه‌یاندووه كه 65%ی حاڵه‌ته‌كان بریتین له په‌تای ئه‌نفلۆنزا یاخود په‌یوه‌ندیان به كه‌شوهه‌واوه هه‌یه، 20%ش نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانن وه‌ك شه‌كره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، 8%یش گرژبوونی ماسولكه‌كانه كاتێك حاجیان ماندووده‌بن یان له‌كاتی ته‌وافكردن توشده‌بن، 7%یش بریتین له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و كۆئه‌ندامی هه‌رس كه ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو خواردنه‌وه توشی ژه‌هراوی بوون ده‌بن و ئه‌وانیش چاره‌سه‌ركراون.
له كۆتایدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی حاجیان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن له چاره‌سه‌ركردنی حاجیان تا كۆتا كاروانی حاجیان له‌گه‌ڵیان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی حاجیان بتوانن حه‌جه‌كه‌یان به‌بێ كێشه‌و گرفت به‌ڕێوه‌ببه‌ن و به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.