ئه‌وه‌ی له‌ باره‌ی بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌ بیزانه‌.

ڕەنگە بەلامانەوە سەیر نەبێت كاتێك كەشتییەكانی بۆشایی ئاسمان بەچەند گەشتیارێكەوە بەرەو شوێنە نەزاندراوو ترسناكەكان دەڕۆن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی چەند مەسەلەیەك شاراوەیەو ئێمە نازانین چۆنە.”

بەهۆی جیاوازی ژیان لەسەر زەوی و بۆشایی ئاسمان ئەوانەی دەچنە بۆشایی ئاسمان ڕووبەڕووی كۆمەڵە گرفتێك دەبنەوە كەئەمانە هەندێكیانە :

1. ڕۆژانە 16 جار خۆرهەڵاتن دەبینن، چونكە لەهەر 90 خولەكێك خۆر وون دەبێت.
2. بەهۆی نەبوونی سیستەمی موگناتیسی، باڵای مرۆڤ درێژ دەبێت.
3. مرۆڤ ناتوانێت بەقوڵی بخەوێت.
4. دەبێت هەندێك خواردەمەنی لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكرێن.
5. تاكو ئێستا كەشتیەوانێكی رووسی بەناوی (ڤالیری بۆلیكۆڤ) توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی لەمانەوەی لەبۆشایی ئاسمان بشكێنێت و ماوەی (438) ڕۆژ بمێنێتەوە.
6. تاكو ساڵی (2004) ژمارەی ئەوانەی گەشتی دەرەوەی بۆشایی ئاسمانیان كردووە گەیشتۆتە (439) كەس و لەونەیش (11) كەسیان لەكات مەشق و راهێنان گیانیان لەدەستداوەو (18) كەسیان لەكاتی فڕینی كەشتیەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ‌ كەسیشیان لەساڵی (1971) لەگەڵ تیمی مەكوكی ئاسمانی (سۆیۆز 11) لەبۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستدا.
7. زۆرینەی ئەوانەی لەبۆشایی ئاسمان دەگەڕێنەوە بەدەست ئێش و ئازار دەناڵێنن و هەستی بیستنیان لاواز دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەبۆشایی ئاسمان هێزی موگەناتیسی نییە.
8. ئەوانەی لەبۆشایی ئاسمان دەگەڕێنەوە دەبێت ماوەی یەك مانگ لەژێر چاودێری پزیشكیدابن.
9. كەشتیەوانەكان لەبۆشایی ئاسمان تووشی دیاردەیەك دەبن كەلەوەو پێش نەیانبینیوە، ئەویش دیاردەی تیشكدانەوەكانە، چونكە لەسەر زەوی ئەو تیشكانە لەلایەن بەرگە زەویەوە دەگێردرێتەوە، بەڵام لەوێدا بەر ئەوان دەكەوێت و دواتریش تووشی نەخۆشییەكانی چاو دەبن.
10. كەشتیەوانەكان دەبێت بەهۆی ئیسفەنجەوە خۆیان بشۆن، یان خۆیان پاك بكەنەوە.

Back to top button