هه‌ندێك زانیاری زۆر نه‌بیستراو له‌ باره‌ی مێشكه‌وه‌ بزانه‌.

مێشك پێكهاتەیەكی ئاڵۆزەو تاكو ئێستا مرۆڤ نەیتوانیوە زۆر نهێنی لەبارەی ئەو مێشكەی خۆی بزانێت و ئەوەی تاكو ئێستا لێی كۆڵدراوەتەوە زانیارییەكی كەمی لەبارەوە دەست كەوتووە.”

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراوەتەوە، مێشكی مرۆڤ پێكهاتووە لە نزیكەی (100) ملیار خانە، هەریەك لەو خانانەش نزیكەی هەزار بۆ 10 هەزار پەیوەندی دروست دەكات لەگەڵ خانەكانی تردا، لە(75%) ی مێشكیش لە ئاو پێكهاتووەو كێشەكەشی لە دەوری (1.36) كیلۆگرامدایە.

چەند زانیارییەكی وورد لەسەر مێشك

1. كۆنترین مێشك لە جیهاندا تەمەنی (٢٠٠٠) ساڵ دەبێ كە ئێستا پارێزراوە لە زانكۆی یۆرك لە باكوری ووڵاتی بەریتانیا.

2. زانكۆی هارڤارد لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنی گەورەترین بانكی مێشكە كە زیاتر لە (٧٠)هەزار مێشكی مرۆڤیان هەیەو توێژینەوەی لەسەر دەكەن.

3. زۆر جار دەبیسترێت كە مرۆڤ تەنها لە (10%) مێشكی بەكار دەهێنێت، بەڵام ئەم زانیارییە هیچ بنەمایەكی زانستی نییە.

4. بە پێچەوانەی ئەوەی كە خەڵك لێی تێگەشتووە (باوێشك) دان زۆر بە سودەو ئۆكسجینی زیاتر دەنێرێ بۆ مێشك و وریای دەكاتەوە.

5. (پێكەنین) كردارێكی زۆر ئاڵۆزە لە مێشكدا بە جۆرێك كە پێویستە (٥) بەشی جیاواز لە یەك كاتدا كار بكەن.

6. (ئەرستۆ) بە هەڵە وای دەزانی كردارەكانی مێشك دڵ دەیانكات.

Back to top button