ریال مه‌درید دوو یاریزانی نوێی ده‌وێت.

یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دوو یاریزان بكرێت پێش داخستنی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئیسپانیا،جولیان لۆپتیگوی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، ئیدارەی ئەم یانەیەی ئاگادارکردۆتەوە دوو یاریزانی نوێ بکڕن.”

رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، لۆپتیگوی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان لە کێشی قورس بکەن واتە کرینی دوو یاریزانە بەتواناو گەورە.
بە قسەی رۆژنامەکە داواکەی لۆپتیگوی بۆ دوو یاریزانی نوێ لە دوو هێڵی جیاوازە کە یەکێکیان هێڵی بەرگریە ئەمەش دوای پێکانی ڤاییخۆ و دووەم یاریزانیش لە هێڵی ناوەندە لە دوای چوونی کۆڤاسیچ بە خواستن بۆ یانەی چێڵسی.
هەر ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکی تری ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە، یانەی ریاڵ مەدرید هیچ هێرشبەرێکی نوێ ناکڕێت و لە هێڵی پێشەوە پشت بە بنزیمەو بەیڵ و ئەسینسیۆ دەبەستێت.

Back to top button