به بریاری سه‌رۆك بارزانی د.كه‌مال كه‌ركووكی بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك-گه‌رمیان
لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی پارتی، كەمال كەركووكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە كرایە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووك – گەرمیان.
پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌ی مانگێك ده‌بێت گۆڕانكاری له هەندێک لە پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و كه‌ركووك و مووسڵ ده‌ست پێكردووە، لە گۆڕنکارییەکان عه‌لی خه‌لیل بێكاری به‌رپرسارەتیی لقی ۱۴‌ی مووسڵی پێ سپێردرا، هەروەها نووری حه‌مه‌علی کە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، به‌رپرسارەتیی میحوه‌ری پردێ_كه‌ركووكی پێ سثێردرا کە پێشتر د. کەمال کەرکووکی بوو. عارف ته‌یفووریش له شوێنی شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی بوو بە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی_هه‌ڵه‌بجه، هاوکات هیوا قادر گەیلانی لە شوێنی نەجات حەسەن کرا بە بەرپرسی لقی ١١ و به‌سام عه‌لی كرایه به‌رپرسی لقی ۱۲ له شوێنی فازیل به‌شاره‌تی و ئالان حمه سعیدیش له شوێنی فازیل رووف كرایه به‌رپرسی لقی ۲۱ ی پارتیی دیموکراتی کوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ۱٤ی۸ی۲۰۱۸ لە مەراسیمێکدا کە هەریەک لە ڕێبوار یەڵدا و مەسعوود ساڵەیی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئامادەی بوون، گۆڕانكارییەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان بەڕێوە برا، کە د.كه‌مال كه‌ركووكی له شوێنی سه‌ڵاح ده‌لۆ كرا به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك_گه‌رمیان.