گروپی خیانه‌تكاری۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو حه‌شدی شه‌عبی ڕۆژانه ۳۰‌ی هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن
یه‌كێتی له‌گه‌ل حه‌شدی شه‌عبی پێكه‌وه به هاوبه‌شی ڕۆژانه ۳۰ ی هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌كه‌ركوكی داگیركراوه‌وه هه‌نارده‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن ، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌ڵێت :به هۆی حوكمی سه‌ربازییه‌وه له كه‌ركوك هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی نییه بۆ چاودێریكردنی ئه‌و نه‌وته‌ی كه ڕۆژانه سێ كۆمپانیا كه دوانیان سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كێكیشیان سه‌ربه یه‌كێتی یه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ” له سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی کەرکووک، رایگەیاند:” لەدوای خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، کە وا نزیک دەبێتەوە لە ساڵێک، لەلایەن ھێزە عێراقییەکان و میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی، بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر، بە بەردەوامی نەوتی کۆمپانیای باکوور بەشێوەی نایاسایی و لەڕێگەی تانکەرەوە ھەناردەی ئێران دەکرێت”.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ” خواكوڕك” ئاشكرای كرد‌و گوتیشی :” ھەناردەکردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه بە رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران بووە و لە ڕێگەی سێ کۆمپانیاوە، لە ڕێگەی تانکەرەوە ڕەوانەی ئێران کراوە، کە بڕی ھەناردەکراوی ھەرسێ کۆمپانیاکە رۆژانە دەگاتە نزیکەی ٣٠ ھەزار بەرمیل نەوت”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ناوی كۆمپانیاكانی ئاشكرا كرد‌و ده‌شڵێت :” كۆمپانیاكان دووانیان بە ناوەکانی کۆمپانیای (بشائر الخیر) کە لەلایەن (ئەحمەد نوری مالیکی) سەرپەرشتی دەکرێت و ئەوەی دیکەشیان بەناوی (عیون) کە سەر بە (ڕەوتی سەدر)ە، کۆمپانیای سێیەمیش کە بەشی لە ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووکدا ھەیە و سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ناو یه‌كێتی یه بەناوی (ساوزکار)ە، زۆربەی ئەو تانکەرانەی نەوتەکەش دەگوازنەوە بۆ ئێران، شۆفێرەکانی کوردن و دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین”.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ۱۶‌ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.