یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هانا بۆ گۆڕان ده‌بات
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕكـ” بالی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی سیناریۆیه‌كی داڕشتووه له پێناو دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا و په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌و پلانێكی هاوبه‌ش بۆ دواخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارله ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ” خواكوڕكـ ” ــی ڕاگه‌یاند :” باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی داوای كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌بوونی كردووه له لایه‌نه‌كان و گۆرانیش یه‌كێك بووه له‌و لایه‌نانه كه هه‌ماهه‌نگی و كۆده‌نگی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت ،به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكه‌ی یه‌كێتی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه “.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی :” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌باشی نازانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاسایی بكاته‌وه ،چونكه یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگه‌كانی گۆڕانی دزی و سیمای هه‌ڵبژاردنه‌كانی شێواند و ئیواره‌ی هه‌مان ڕۆژی دهنگدانهكانیش بە چەک ھێرشی کردووەتە سەر بارەگای سەرەکیی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی ،به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێتی به فه‌رمی داوای لێبوردنی له گۆران نه‌كردووه‌و هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ده‌ستگیر نهكراوهوسهرباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆمه‌تباره بە تەوزیرێکی زۆر و دزینی دەنگەکانی گۆڕان لە سلێمانی “.
له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتی سیناریۆیه‌كی له كادیره ئه‌ندامانی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێكهێناوه بۆ هێرش كردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی هان ئه‌دات كه‌له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بە ناوی گۆڕانەوە بڵێن (دەنگ بە گۆڕان نادەینەوە) تا كاریگه‌ری خراپ له ڕووی ده‌رونیه‌وه له‌سه‌ر لایەنگر و ھەڵسوڕاوانی گۆڕان و دەنگەکانی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروست بكات .
ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی له ١٢ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌جۆریكه ته‌نانه‌ت كاندیده‌كانی خۆیشی داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه ،له‌شاری كه‌ركوكیش توركمان عه‌ره‌به‌كان هاتنه سه‌رخه‌ت دژ به ساخته‌كارییه‌كان ،ته‌زویر بوو به به‌شێكی ئۆرگانی له عه‌قڵ و ره‌فتار و بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ده‌ستبردنی یه‌كێتی بۆ ته‌زویر ترس بوو له شكستێكی چاوه‌ڕوان كراو‌و شاردنه‌وه‌ی ده‌موچاوی راسته‌قینه‌ی خۆی كه به هۆی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه مێژوویه‌كی ره‌شی تۆمار كردبوو .