خواكوڕك ئاماری به‌شێك له‌ تیرۆرو تاوانه‌كانی په‌كه‌كه‌ دژ به‌ حیزبه‌كانی تر ئاشكرا ده‌كات

به‌هاری عه‌ره‌بی زیانی ۸۰۰ ملیۆن دۆلاری به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی گه‌یاند ، دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لە سووریا،ڕیكه‌وتنی نێوان رژێمی سووریا و پەکەکە و بە چاودێریی ئێرانی لێ دروست بوو، ھێزێکی نوێ لە رۆژئاوای کوردستان بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه‌) دروست بوو، کە بووە باڵی سەربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده‌)، کە ئەویش باڵی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) بوو .

ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ژێر قه‌له‌مره‌وی په‌كه‌كه‌دا بوون ده‌یان كادیرو سه‌ركرده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سوریا تێدا زیندانی و ئه‌شكه‌نجه‌ و تیرۆركران وباڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده‌ ناوچه‌كه‌ی كرده‌ گۆره‌پانێك بۆ ته‌سفیه‌ی حیساباتی سیاسی له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ دژی بیرو بۆچونه‌كانی بیت له‌ سوریا .

سه‌ره‌تایی دروستبوونی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه‌) ٧٠٠ چەکداری پەکەکە لە قەندیلەوە رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کران ، لە ناوچەی عەفرین کە کامپی راھێنان و مەشقی سەربازی بوو ڕاهێنان به‌و ۷۰۰ چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه‌ كراو ئەو ژمارەیە بوونە بناغەی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان.

هاوكات به‌هۆی رێكه‌وتنی په‌كه‌كه‌ و ڕژێمی ئه‌سه‌د و ئێران توانرا رێگری لە کورد بکرێت، کە تێکەڵی شۆڕشی سووریا نەبن و نەبنە ھێزێکی کاریگەر لەناو ئۆپۆزسیۆنی سووریادا، بەو ھۆیەوە بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاریی پەیەدەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنی و سەربازییە پڕ بکاتەوە، کە لە ناوچە کوردنشینەکان دروست بووبوو، چونکە سووریا سەربازەکانی خۆی و ئەندامانی حزی بەعسی حاکمی بۆ ئەو ناوچانە دەگواستەوە کە خۆپێشاندانیان لێیە.

یەپەگە و پەیەدە دوای گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات لەڕووی سیاسی و سەربازی و ئابووری لە رۆژئاوای کوردستاندا کەوتنە گیانی ھەموو نەیارانی بەشار ئەسەد و ھەموو ئەو ھێزە کوردیانەیش کە ئامادە نەبوون بچنە ژێر ئەو چەترەی بەناوی (تەڤدەم) دروستی کردبوو، کە مەرجی ئەوە بوو ھەموو ھێزەکان بێنە ژێر فەرمانی ئەوانەوە، لەو چوارچێوەیەدا، پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد کە بیروڕای جیاوازیان لەگەڵ په‌كه‌كه‌دا ھەیە، سەبارەت بەو ڕێککەوتنەی پەکەکە لەگەڵ رژێمی سووریا و داھاتووی کورد لەو وڵاتە، ئیتر کەوتنە بەر شەپۆلی دەستگیرکردن و دەرکردن و سووکایەتی پێکردن و ھەڕەشەوە.

بەپێی ئامارێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد ( ئه‌نه‌كه‌سه‌) لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ھەتا مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧، کۆی ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن پەکەکەوە بەرامبەر بە خەڵک و چالاکوانانی سیاسی گیراونەتە بەر، ٣١١ حاڵەتی پێشێلکاری بووە، لەناو حاڵەتەکاندا دەیان گرتن و ڕفاندن و شوێنبزرکردن و دەرکردن ھەیە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ لە مانگی ٥ی ٢٠١٧ش، پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان ١٣ ئەندامی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنەکەسەی بە ناوەکانی (موحسین تاھیر، عەبدولسەمەد برۆ، فەسڵە یوسف، تارین مەتینی، محەمەدەمین حوسام، مەحموود مەلا، ئەحمەد عەجە، تاھیر حەساف، مەحموود حاجی عەلی، نوورەدین فەتاح، قاسم شەریف، فەتحی گدۆ، و فەرھاد تەمێ) تەنیا بەھۆی بیڕوای جیاوازی حزبییەوە دەستگیر کردووە و ھاوکات بارەگای سەرەکیی ئەنەکەسەیان لە شاری قامیشلۆ داخست،جگه‌ له‌ بی سه‌رو شوێنكردنی ،عەبدولڕەحمان ئاپۆ، سەرکردەی پەدەکەسە و د. محەمەد ئەحمەد بەرزای، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد .

لەبارەی شەھیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردیشەوە، نەواف رەشید، سەرکردە لە ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، ڕایگه‌یاند:” زیاتر لە ٥٠ سەرکردە و ئەندام و لایەنگری ئەوان تا ئێستا شەھید بوون، گوتیشی: ‹›پەکەکە لەو کاتەوەی پێی ناوەتە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، چەندین تاوانی دەرھەق بە کوردانی ڕۆژئاوا کردووە و ٥٢ سەرکردە و ئەندام و لایەنگری ئێمەی کوشتووە، ئەمانە ئەوانەن لای خۆمان تۆمارمان کردوون، جگە لەوانەش چەندین تاوانی دیکەیان ئەنجام داوە.

ئەمانەی خوارەوەش ناو و شوێن و کاتی شەھیدبوونی ئەندامانی ئەنەکەسەن، کە بە دەستی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان شەھید کراون:

١. جەوھەر ئەحمەد شیخۆ. عەفرین. ٣٠/٩/٢٠٠٧.

٢. مەشعەل ئەلتەمۆ. قامیشلۆ. ٧/١٠/٢٠١١.

٣. عەمار بدرۆ. قامیشلۆ. ١٠/١/٢٠١٢.

٤. نیزال بدرۆ. قامیشلۆ. ١٠/١/٢٠١٢.

٥. ئەحمەد بدرۆ. قامیشلۆ. ١٠/١/٢٠١٢.

٦. دکتۆر شێرزاد حەجی ڕەشید. عەفرین. ٩/٢/٢٠١٢.

٧. نەسرەدین برھک. دێریک. ٢٢/٢/٢٠١٢.

٨. جوان خەلەف قتنە. درباسیە– کاتێک تەرمەکەی دۆرزرایەوە شێوێندرابوو. ٢٥/٣/٢٠١٢.

٩. ڕەمەزان عومەر ئەبووسامان. کرکی لکی. سیکرکا جولی. ٢٩/٥/٢٠١٢.

١٠. شێخ حەنان ئەلنعسان– عەفرین. ٤/٧/٢٠١٢.

١١. عەبدولرەحمان شێخ حەنان ئەلنعسان. عەفرین. ٤/٧/٢٠١٢.

١٢. نوورەدین شێخ حەنان ئەلنعسان. عەفرین . دەستگیر کرا و دواتر لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا. ٤/٧/٢٠١٢.

١٣. مەحموود والی ئەبوو جانتی . سەرێ کانی. ٢٠/٩/٢٠١٢.

١٤. ڕەعد بشو. حەسەکە، گەڕەکی ناێرە. ٢٩/٩/٢٠١٢.

١٥. وەلات حەسی. کوبانێ. ٩/١١/٢٠١٢.

١٦. ھۆزان حەلیم ئەبووزەید. سەرێ کانی. ٢٠/١١/٢٠١٢.

١٧. عەمار نبو حەسەن. عەفرین. برج عەبدالو. ٨/٣/٢٠١٣.

١٨. عەلا خەلیل حەسەن. عەفرین. برج عەبدالو. ٨/٣/٢٠١٣.

١٩. عبدو جمۆ حەسەن. عەفرین. برج عەبدالو. ٨/٣/٢٠١٣.

٢٠. ئیبراھیم ڕەشید داوود ئەبوو داوود. عەفرین. بولبول. ٢٧/٤/٢٠١٣.

٢١ . لوقمان محەمەد. ئەشرەفییە. ٢٧/٤/٢٠١٣.

٢٢. مەسعوود. کۆبانێ. لە ئەشرەفییە . ٢٦/١٠/٢٠١٤.

٢٣. مەحموود ئیبراھیم عمی– کوبانێ. تل غەزال. ٢٣/٦/٢٠١٣.

٢٤. محەمەد حمو عەبدۆ– کوبانێ. تل غەزال. ٢٣/٦/٢٠١٣.

٢٥. مستەفا حمو بن محەمەد– کوبانێ. تل غەزال. ٢٣/٦/٢٠١٣.

٢٦. نادر مەحموود خلو. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٢٧. سەعد عەبدولباقی سەیدا. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٢٨. بارزانی قرنو. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٢٩. شێخ مووس حەسەن. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٣٠. ئاراس مەجدەل بنکو. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٣١. عەلی خەلەف (ڕەندی) پیاوێکی بەتەمەن بوو. عاموودا. ٢٧/٦/٢٠١٣.

٣٢. زەکەریا جەمیل شیخۆ. عەفرین. ١٦/٧/٢٠١٣.

٣٣. ئیدریس شیخۆ. عەفرین. ١٦/٧/٢٠١٣.

٣٤. ئەحمەد فەرمان بونجق. قامیشلۆ. ١/٩/٢٠١٣.

٣٥. خەلیل کاوە حوسێن. عەفرین. ١/١٠/٢٠١٣.

٣٦. حوسێن عەبدولسەلام شاکر– قامیشلۆ. لەتیفییە. ١٥/١٠/٢٠١٣.

٣٧. ئیدریس ئەلکرەمی. حەسەکە. ١٧/١١/٢٠١٣.

٣٨. ڕێناس ئەیوب. قامیشلۆ. ١٨/١١/٢٠١٣.

٣٩. محەمەد مستفا شێخۆ. عەفرین. ٢٨/١١/٢٠١٣.

٤٠. وەلید جەمیل شێخۆ– عەفرین. ٢٠١٣/١١/٢٨.

٤١. عەلی سەیدۆ جوبانلی. عەفرین عەبدۆ– ٥ی نیسان ٢٠١٣.

٤٢. زەکەریا سوبحی ئەحمەد بسو. گوندی کوردان لە عەفرین.

٤٣. شیرڤان ڕەشاد. عەفرین.

٤٤. حەنان حمدوش. عەفرین (گوندی جویق). ٢٠١٤.

٤٥. ھۆزان عبدولحەلیم مەحموود (ھۆزان). ٢٠/١٢/٢٠١٢.

٤٦. عەلا جەمیل جەوھەری. ١ی٢٠١٤.

٤٧. حەجی ئیسماعیل. ١٩/١١/٢٠١٣.

٤٨. ھانی شێخی. درباسیە. ٢٠/١١/٢٠١٣.

٤٩. ئیدریس کرمی– ٢٠١٣ مانگی ١١.

٥٠. موحسین خەلیل/ بربنە. ڕاجو.

٥١. عیزەت خەلیل محەمەد/ بربنە. ڕاجو.

٥٢. عەبدۆ محەمەد حەبەش/ بربنە. ڕاجو– ١٩/١٢/٢٠١٦.

Back to top button