مه‌لا به‌ختیار: به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی كۆتایی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی و میلیشیای تایبه‌تی ناو یه‌كێتی دێت

بە گوێرەی ھەواڵێكی ماڵپەڕی چاودێری یه‌كێتی ، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكیدا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبەكەی ده‌ڵێت: “كۆنگرەی داهاتوو، كۆنگرەی نوێبوونەوەو جۆشدانەوەی یەكێتیی دەبێت، بەوەی كاری باشتر بكەین، گەندەڵكار سزا بدەین‌ و خزمەتكردنی زیاتر پێشكەش بكەین، ئەمەش بەكۆتایپێهاتنی سێ‌ كوچكەی “پلەخوازی، بەرژەوەندی تایبەتی، میلیشیای تایبەت” دەبێت”.

ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا گوتەبێژی فەرمی یەكێتی رایگەیاند:”كە بەم نزیكانە پڕۆژەیەك بۆ بەستنی كۆنگره‌ی حزبەكەیان دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بۆ ئەوەی بڕیار لە رۆژی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی بدرێت”.

پاش كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتی، بەشێك لە سەركردەكانی یەكێتی ھەوڵ بۆ بەستنی كۆنگرە دەدەن، بەڵام بەھۆی كێشە ناوخۆییەكانی ئەو حزبە نەتوانراوە كۆنگرە ببەسترێت، ھەر بەو ھۆیەشەوە بەرھەم ساڵح، جێگری سكرتێری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە یەكێتی جیابوونەوە.

به‌ هۆی ناكۆكی باڵه‌كانیه‌وه‌ یه‌كیتی ناتوانێت بریار له‌سه‌ر كۆنگره‌ بدات ،چه‌ندین جار مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ دوای هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌ك پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ دیزبه‌ ده‌رخۆنه‌ كراوه‌ و كه‌س خۆی نه‌كردووه‌ته‌ خاوه‌نی قسه‌ و بریاری خۆی ،هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ جوڵاندنی هه‌ست و سۆزی لایه‌نگرو كادیرانی پرسی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌ی گه‌رم و گور ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌نیازن له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتی دا كوده‌تا بكه‌ن به‌سه‌ر باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جیگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و دوریان بخه‌نه‌وه‌ ،له‌چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌ندازیاری گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی له‌گه‌ل ئاراسی برایدا كه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ له‌ خیانه‌ت و ناپاكی و په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژیر كه‌ركوكیان دابه‌ ده‌سته‌وه‌ له‌باره‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ ” كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌به‌ستین و ته‌واوی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌كۆمه‌ڵێك گه‌نج و خوێنی تازه‌ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیش چالاكترو چاكتر ده‌كه‌ین “.

Back to top button