كه‌ركوك پارێزگای سه‌پێنراو سیخوری به‌سه‌ر چالاكوانه‌كانه‌وه ده‌كات
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كردوسنوری ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
به گوێره‌ی نووسراوێكی نهێنی كه واژۆی راكان جبووری، “پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك”ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی دژه تیرۆری عێراقی كراوه، زانیاری له باره‌ی چه‌ند چالاكوان و رۆژنامه‌وانێكی كه‌ركووك ئاشكرا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كارییان له‌سه‌ر بكه‌ن.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، چالاكوانان و رۆژنامه‌وانانی كه‌ركووك، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سیخوڕیان به‌سه‌ر كراوه و به ورووژاندنی رای گشتی تۆمه‌تبار كراون، هاوكات ناوونیشان و شوێنی كاری ته‌واوی ئه‌و چالاكوانانه‌ی بۆ دژه تیرۆری عێراقی ئاشكرا كردووه.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ش، ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌وانانه، له پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركووكن و كورد و عه‌ره‌بیشی تێدایه، هه‌ندێكیان شوێنی كار و ژماره‌ی مۆبایلیشیان ئاشكرا كراوه.
له دوای ۱6ی ئۆكتۆبه‌ری ۲۰۱۷، كه تێیدا به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری گروپی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی ، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا و پارێزگاری شه‌رعی و هه‌ڵبژیردراوی كه‌ركووكیش لادرا.