دوو سه‌رۆكی شكه‌ست خواردوو باسی ریفراندۆم و پێشخابووریان كرد

ئه‌مرۆ 14ی 8ی 2018 سه‌رۆكوه‌زیرانی ماوه‌ به‌سه‌رچووی عێراق سه‌ردانی توركیای كردوو له‌لایان سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان پێشوازی لێكراو، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌ردۆگان جارێكی تر له‌ دۆخێكی لاواز و شكه‌ستخواردووی به‌های ئابووری توركیا، باسی ریفراندۆمی كردوو، هێرشی كرده‌وه‌ سه‌ر ریفراندۆم”.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عه‌بادی جارێكی تر باسی پێشخابووری كرد، كه‌ پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر گوتی له‌مه‌ودوای راسته‌وخۆی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین له‌ پێشخابوور به‌ڵام پاش شكه‌ستی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سحێلا له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ جارێكی تر باسی پێشخابووری كرده‌وه‌”.

هه‌ر له‌گۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا حەیدەر عەبادی رایگەیاند، تورکیا بەڵێنیداوە عێراق بەشی خۆی لە ئاوی دیجلە و فورات بەتەواوی وەردەگرێت. راشیگەیاند، عێراق رێگەنادات لە خاکەکەیەوە هیچ گرووپێک مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروستبکات و هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسیان لە پرسی تیرۆر، ئاو و وزە و چەند پرسێکی دیکەش کردووە.

عەبادی جەختیکردەوە، رێگەنادەن هیچ گرووپێکی چەکدار لە خاکی عێراقەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروستبکات. گوتیشی “پلانمان بۆ زیاتر پاراستنی سنووری نێوان عێراق و تورکیا هەیە، ئاشکراشیکرد، ئەردۆغان دووپاتیکردووەتەوە تورکیا پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت و هاوکار دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق. پێشوازیش دەکەن لە کردنەوەی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە موسڵ.

سەرۆکی تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی نەوتی کەرکووکیش گفتوگۆیان کردووە. عەبادی گوتی “کاردەکەین بۆ ئەوەی بەزوویی نەوتی کەرکووک لەڕێگەی تورکیاوە هەناردەبکرێت”.

رەجەب تەیب ئەردۆگانیش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی بە “سوودبەخش” ناوبرد و گوتی “کۆمەڵێک بابەتی گرنگمان تاوتوێکرد، راشی گه‌یاند”رێز لە سەروەری خاکی عێراق دەگرین. عێراق قۆناخەکانی داعش و ریفراندۆمی تێپەڕاند. ئێمە هەمیشە گرفتی عێراقمان بە هی خۆمان زانیووە. عێراق و تورکیا لە زۆر بابەتەدا یەک چارەنووسیان هەیە، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق گوتیشی”هیوادارین حکومەتێک پێکبهێندرێت رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت”.

هه‌ر له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ ئه‌ردۆگان گوتیشی “بۆچوونی خۆمان لەبارەی پەکەکە بە حەیدەر عەبادی راگەیاند، لەگەڵ عێراق هاوڕاین لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی كه‌ركووك و توركمانه‌كان گوتیشی”تورکمانەکانی کەرکووک رووبەڕووی هێرش و پەلامار بوونەتەوە، هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له‌ كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند” لە کۆبوونەوەکەدا رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی  دەروازەیەکی سنووریی نوێ لەگەڵ عێراق.

Back to top button