لەبارەی دەنگۆی هێڕشی سەر حاجیانی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدرێت

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی هێرشكردنە سەر حاجیانی كوردستان

دوای ئەوەی لە تۆڕە کومەڵایەتیەکان ژمارەیەک وێنە بڵاوکرانەوە کە گوایە گرووپێکی شۆڤێنی هێڕشیان کردۆتە سەر پاسەکانی حاجیانی کوردستان، سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی  وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو كردەوە.

نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەو ڕاگەیاند ئەو دەنگۆیەی لە سۆشیال میدیا و چەند ڕاگەیاندنێک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەهێرشکردنە سەر حاجیە کوردەکان ڕەت دەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.

سەبارەت بەو چەند وێنەی کە بڵاویش کراونەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گوتی “لەوانەیە لە کاتی لێدانی ئاڵایەکە یاخود تەڕبوونی جامی پاسەکە شێوەی ئاڵاکە تێکچووبێت، هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکاری حاجیەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەبووە”.

نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی راگەیاند كە بەخۆشحاڵیەوە بۆ یەکەم جارە لە کاتی دیاریکردنی شوێنی حاجییەکان لە چیای عەرەفەدا، وەکو هەر وڵاتێکی تر ئاڵای کوردستان لە شوێنی حاجییە کوردەکان هەڵكراوە.

Back to top button