روسیا بڕیاریدا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب راگرێت
خواكوڕك
وه‌زیری به‌رگری روسی سێرگی شویگۆ، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان و هێزه‌كانی رژێمی سوریا هێرشه ئاسمانیه‌كانن بۆ سه‌ر حه‌له‌ب راده‌گرن و له كاتژمێر (4)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شممه به كاتی هه‌ولێر، بڕیاره‌كه چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زیری به‌رگری روسیا له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ولاته‌كه‌ی له پێناو گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ دانیشتوانی نێو شاره‌كه، له كاتژمێر 10ی به‌یانیه‌وه به‌ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره وه‌ستاندووه و تا ئێستاش واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ دووباره ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
هه‌روه‌ها شوینگۆ رایگه‌یاند، هۆكارێكی دیكه‌ی راگرتنی هێرشه‌كانی بۆئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، تاوه‌كو ده‌رفه‌تێك بدرێت به هێزه‌كانی رژێمی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتنێك له گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه میانره‌وه‌كان و له تیرۆریسته‌كانی ئه‌و شاره‌ش جیایان بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه ڤیتاڵی شۆركین بالیۆزی روسیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، سعودیا و توركیا و قه‌ته‌ر ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه به‌شداری بكه‌ن له دانوستانه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا بۆ گه‌یشتنه رێكه‌وتێك له‌سه‌ر دۆخی ناوچه‌كه.