لە سەرەتای داگیرکردنی کەرکووک تا ئێستا 12 هەزار خێزانی عەرەب هێنراونەتە شارەکە

لەسەرەتای داگیر کردنی کەرکووک کە بە هۆی خیانەتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری یەکێتی لەلایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیرکرا، بەر پرسێکی پایتیش دەلێت: تا ئێستا 12 هەزار خێزانی عەرەب هێنراونەتە کەرکووك.

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: “لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017، تاوەکو ئێستا 12 هەزار خێزانی عەرەب لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هێندراونەتە کەرکووك”.

گوتیشی: “حکوومەتی عێراق لە تەعریبکردنی کەرکووك بەردەوامە، بەڵام ئێمە سازش لەسەر کەرکووك ناکەن و هەموو هەوڵێك لەپێناو رزگارکردنی ئەو شارە لەژێر دەستی حەشد و هێزەکانی عێراق دەدەن”.

لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق شاری كەركووك و بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانیان داگیركرد، بەمەش جارێكی دیكە بە عەرەبكردن لەو ناوچە كوردستانیانە دەستیپێكردەوە.

Back to top button