بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی شەش قاچاغچی دەرمان دەستگیرکران

 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی چڕو پڕی دەستگیرکردنی قاچاغچیانی دەرمان و لەناوبردنی دەرمانی بێکوالیتی راگەیاند، ئەمڕۆ بە فرمانی نێچیرڤان بارزانی شەش قاچاغچی دەرمان دەستگیرکران.
نەبەز عەبدالحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر فرمانی سەرۆکی حکومەت شەش قاچاغچی دەرمان دەستگیرکران، لەگەڵ بڕێکی زۆری دەرمان لە ماڵەکانیاندا، هەروەها لێژنەیەکمان پێکهێناوە پڕۆسەی پشکنین فراوانترو چڕتر دەکەینەوە بۆ لە ناوبردنی دەرمانی بێکوالێتی و بەسەر چوو.
قائمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، گوتیشی:” بۆ شەش قاچاغچیەکە پەڕاوی لێکۆلینەوە کراوەتەوە رەوانەی دادگایان دەکەین بۆ ئەوەی بەسزای خۆیان بگەن.

Back to top button