نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ڕادەگەیەنێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خوشكی خوشکی شێخ سەباح ئەحمەد میری کوێت، كۆچی دوای كرد, سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی ناوبراو دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له پەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی بە میری کوێت ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-
پەیامێک ئاراستەی
خاوه‌نشكۆ میری ده‌وڵه‌تی كوێت
به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح
سڵاوی خواتان لێ بێت،
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دواییی خوشكی خوالێخۆشبووتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و حكوومه‌ت و گه‌لی كوێت ده‌كه‌ین.
له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین ئه‌مه دوایین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شت شاد بكات، دڵنه‌وایی و سه‌بووریش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
14/8/2018