دوا زانیاری لەبارەی قوربانیانی كارەساتەكەی ئیتاڵیا بڵاوكرایەوە

 

دوای ئه‌وی ئه‌مڕۆ له‌ شاری جه‌نه‌وای ئیتالیا به‌رزه‌ پردێك داڕما دوائامارەكانی قوربانیانی داڕوخانی بەرزە پردەكه‌ بڵاوكرایەوە، كە بەلانی كەمەوە 35 كەس تێیدا گیانیان لەدەستداوە.
لەوبارەیەوە ئیدواردۆ ریكسی جێگری وەزیری ژێرخان و گواستنەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەهۆی داڕوخانی بەشێك لە بەرزەپردی “مۆراندی” لەشاری جەنەوا، كە رێگای خێرای دەرەوەی شارەكەیە، بەلانی كەمەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن، كە 13 كەسیش بەهۆی روداوەكەوە برینداربون.
بەرزەپردی “مۆراندی” بە ناوی ئەو ئەندازیارەوە ناونراوە، كە ساڵانی شەستی سەدەی رابردو دیزاینی كردوە، بەهۆی بونی خانوی نیشتەجێبونی هاووڵاتیانیش لە ژێر پردەكەدا، ئەو ژمارە زۆرەی قوربانیانی لێكەوتۆتەوە.

Back to top button