بالیۆزی عێراق له‌ تاران, له‌ ئێران گرووپی مافیاو دزی و رفاندن زیاد بووه‌ پێوسته‌ هاوڵاتیانمان ئاگادار بن

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند له‌ ئێستادا دۆخی ئابووی ئه‌و وڵاته‌ داهاتی تاك له‌ لێواری داڕمانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ سه‌ده‌می زیاد بوونی تاوان و رفاندن و كوشتن, باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ تاران هاووڵاتیانی عیراقی ئاگادارده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر گه‌شتی ئێران ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئاگاداری خۆیان بن، چونكه‌ تاوانه‌كانی كوشتن و دزی زیادیان كردووه‌.

راجح موسه‌وی باڵیۆزی عیراق له‌ تاران به‌ رۆژنامه‌ی “حه‌یات”ی له‌نده‌نی وتوه‌ “باڵیۆزخانه‌كه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و عیراقیانه‌ ده‌كات، كه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن ئاگاداری خۆیان بن به‌تایبه‌تی له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كردندا، به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌ودا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و دزیكردن له‌ گه‌شتیاران رووی له‌ زیادبوون كردووه‌، حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانیش زۆر نین، به‌ڵام روودانیان له‌یه‌ككاتدا هه‌ڵایه‌كی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ی دروستكردوه‌.

باڵیۆزی عیراق رونیشیكردۆته‌وه‌، رۆژانه‌ 20 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر ده‌چنه‌ ئێرانه‌وه‌، هه‌ندێك هاووڵاتی سواری ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراو ده‌بن له‌ناو ئێراندا و ئه‌وه‌ش كێشه‌یان بۆ دروستده‌كات.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ناوچه‌ی عه‌بادانی ئێران، گه‌شتیارێكی عیراقی كوژراو هه‌رچی پاره‌ی پێبوو دزرا، دواتریش هێرشكرایه‌سه‌ر 3 گه‌شتیاری دیكه‌ی عیراقی و هه‌رچی له‌پاره‌و مۆبایل و پاسپۆرته‌كانیان بوو دزرا، حكومه‌تی ئێرانیش ئاشكرایكردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌زیادبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و عیراقیشی دڵنیاكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كاندا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان زیادكراون.

Back to top button