سونەكان هاوپهیمانیهتێكیان راگهیاند و كاندیدی پۆستی سهرۆكی پهرلهمانیان دیاری كرد
دوای ئهوهی ئهمڕۆ هێزه سنوهكانی عێراق له وڵاتی ئوردن كۆبوونهوه, بڕیاردرا كه هاوپهیمانی میحوهری وهتهنی پێكبهێنن كه زۆربهی هێزه سنوهكانی عێراقی له خۆگرتووه, كه دوای راگهیاندنی هاوپهیمانێتیهكه كاندیدێكی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق راگەیاند.
هاوپەیمانی “میحوەری وەتەنی” ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن هێزە سونەكانی عێراقەوە بەسەركردایەتی هەریەك لە جەمال كەربولی، ئوسامە نوجەیفی، خەمیس خەنجەر، ئەحمەد جبووری، سەلیم جبووری و فەلاح حەسەن زێدان پێكهات.
ئەمشەو هاوپەیمانییەكە بڕیاری دا بەدەستنیشانكردنی محەمەد حەلبوسی وەك كاندیدی هێزە سونەكان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی نوێی عێراق.
لەنێوان هەرسێ پۆستە سیادییەكەی عێراقدا، تا رادەیەكی زۆر پێدەچێت تەنها پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ حەلبوسی یەكلایی بووبێتەوە، كە بەپێی دابەشكاری تایفی، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەشی سونەكانە، هەرچی پۆستەكانی سەرۆك وەزیران و سەركۆماری عێراقیشە، تا ئێستە هیچ كاندیدێكی یەكلاكەرەوەیان بۆ دەستنیشان نەكراوە.
جێی باسە حەلبوسی ئێستە پارێزگاری ئەنبارە و بەسەركردەیەكی (گەنج)ی سونەكانی عێراق ناسراوە.