یهكهمین رۆژی باران بارین له ههرێمی كوردستان ئاشكرا كرا.
ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە كهشناسی و کەش و هەوا وادەی یەکەم باران بارینی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.”
ماڵپەڕی ئەکواوێزەر کە ڕۆژانە کەش و هەوای شارەکانی جیهان دەخاتەڕوو ئاشکرایکردووە لە مانگی ئاب و ئەیلولدا باران نابارێت، بەڵام لە مانگی ئەیلولدا پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٥ دادەبەزێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان و پێشبینییەکانی ئەو ماڵپەڕە ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەر یەکەم ڕۆژی باران بارین دەبێت لە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بۆ خوار 23 پلە دادەبەزێت.