به‌وێنه…رێگای نێوان هه‌ولێر-پردێ ده‌كرێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی رێككه‌وتن، بڕیار وایه پێش جه‌ژن رێگای نێوان هه‌ولێڕ-پردێ بكرێته‌وه و هاووڵاتیان تێیدا هاتووچۆ بكه‌ن.”
له ئێستادا و بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت ، ئەرکی دروستکردنی پردەکە بە هاوبەشی لە نێوان پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی کەرکوک دەبێت و تا ئێره‌ش قۆناغێكی باشی بڕیوه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.”
له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه‌ش چه‌سپاوه، كه ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی ڕێگاکەش، لە ئەستۆی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ و پێشمەرگە دەبێت.
ڕێگەی هاتوچۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە تشرینی یەکەمی 2017 بەهۆی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە داخرا، بەوهۆیەوە هاوڵاتیان لە هاتوچۆی نێوان کەرکوک و هەولێردا ڕێگایەکی دورودرێژ و پڕ لە کێشە دەگرنەبەر.”