وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی هێرشكردنە سەر حاجیانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند ڕاگەیاندنێک کە گوایە بەهۆی بوونی ئاڵای کوردستان لەسەر جامی پاسەکانیان، هێرش کرابێتە سەر حاجییە کوردەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو كردەوە.”

له‌و باره‌وه‌، (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌.” كه‌  ئەو دەنگۆیەی لە سۆشیال میدیا و چەند ڕاگەیاندنێک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەهێرشکردنە سەر حاجیە کوردەکان ڕەت دەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە ڕووی نەداوە و هه‌موو حاجیان پارێزراون و بی كێشه‌ن.”

سەبارەت بەو چەند وێنەی کە بڵاویش کراونەتەوە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی گوتی.” لەوانەیە لە کاتی لێدانی ئاڵایەکە یاخود تەڕبوونی جامی پاسەکە شێوەی ئاڵاکە تێکچووبێت، هەموو خەڵکی کوردستان و کەسوکاری حاجیەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیە نەبووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ئاشكرا كرد.” كە بەخۆشحاڵیەوە بۆ یەکەم جارە لە کاتی دیاریکردنی شوێنی حاجییەکان لە چیای عەرەفەدا، وەکو هەر وڵاتێکی تر ئاڵای کوردستان لە شوێنی حاجییە کوردەکان هەڵكراوە.”

Back to top button