ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت.
پاش راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه له زۆرێك وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بڕیاره ئه‌مڕۆش چه‌ند شوێنێكی تر مووچه وه‌ربگرن.”
له‌و چوارچێوه‌یه بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئابی 2018، مووچەی مانگی ئایاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دابه‌شبکرێت.
بەپێی زانیارییەكان بڕیاربوو دوێنێ سێ شەممە مووچەی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم دابه‌شبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی نەیتوایوە پارەی ئەو توێژە دابەش بکات بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە موچەکانیان پێدەدات و تا پێش جه‌ژنیش ته‌واووی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و دسته‌كان دابه‌شده‌كرێت.”